ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
پلانی من بۆ داهاتووی عێراق
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ده‌رباره‌ى گه‌نده‌ڵى
گه‌نده‌ڵى كێشه‌یه‌كى به‌ربڵاوه ، وه هه‌رگیز چاره‌سه‌ر ناكرێت له‌م كه‌ش و هه‌وا سیاسیه‌ى ئێستا كه تایفه‌گه‌رى و لایه‌نگرى بۆحیزبى سیاسى زاڵه به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی عێراق.
ته‌نها سه‌رۆك وه‌زیران نورى مالیكى گله‌یى لێ ناكرێت به‌هۆى ئه‌م گه‌نده‌ڵیه ، به‌ڵكو هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانى ناو حكوومه‌ت ڕۆلیان هه‌یه له‌م سیسته‌مه گه‌نده‌ڵه‌ى كه‌وا ئێستا ده‌یبینین. هه‌موو حیزبه تایفیه‌كانى عێراق به كورد و شیعه و سووننه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى خه‌ڵكى عێراقیان به‌لاوه ناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان .
چه‌ندین هۆ هه‌یه كه رێگه‌ى به بڵاوبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى داوه. یه‌كه‌م بریتیه له‌وه‌ى كه‌وا له سیسته‌مى ئێستاى به‌ڕێوه‌بردنى ووڵات ، وه‌زیره‌كانى حكوومه‌ت له‌لایه‌ن حیزبى تایفى فه‌رز كراون نه‌وه‌ك له رێگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له جیاتى گه‌لى عێراق بێنه هه‌ڵبژرادن. به‌مه‌ش حیزبه‌كان چاوپۆشى ده‌كه‌ن له هه‌ر كارێكى گه‌نده‌ڵى كه‌وا له‌لایه‌ن ئه‌م وه‌زیرانه‌وه ده‌كرێت كه لایه‌نگرى خۆیانن ، كه‌به‌مه‌ش گه‌لى عێراق ئه‌نجامه خراپه‌که‌ی ده‌چێژێت.
چه‌ند یاسایه‌كى كه‌م هه‌یه بۆ سزادانى كه‌سانى سیاسى گه‌نده‌ڵ و ئه‌م حیزبانه‌ى كه‌وا پارێزگاریان لێ ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌ش رێگه‌یان بۆ خۆش ده‌كات ڕابكه‌ن و پاره‌ى گشتى بدزن كه بۆ سوودى خه‌ڵكى عێراق ته‌رخانكراوه.
من وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران كۆتایى به‌م گه‌نده‌ڵیه ده‌هێنم
من په‌یمانم به هیچ هێزێك نه‌داوه بێجگه له هێزى گه‌لى عێراقى. من قه‌رزارى هیچ ووڵات یان حكوومه‌ت یان هێزێك نیم. من ته‌نها قه‌رزارى خوا و گه‌لى عێراقیم كه‌وا به ئومێدى خوا متمانه به‌من ده‌به‌خشن بۆ گه‌رانه‌وه‌ى شكۆمه‌ندى و ڕێز بۆ حكوومه‌ت
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى ئێران
عێراق له‌ژێر حكوومه‌تى ئێستادا بۆته مۆڵگه‌یه‌ك بۆ ده‌ست تێوه‌ردانى ووڵاتانى دراوسێ.
ووڵاتانى وه‌كو سوریا و ئێران له سیسته‌مى دیمو‌كراتى ده‌ترسێن كه ئێمه له عێراق په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ین . ئه‌گه‌ر ئه‌م ووڵاتانه ببینن عێراق هه‌ستاوه‌ته سه‌ر پێ و حكوومه‌تێكى جێگری پێك هێناوه كه به‌رپرسیاره به‌رانبه‌ر خه‌ڵك ، ئه‌وا له‌وه ده‌ترسێن كه‌وا گه‌لى خۆیان چى تر ئارام نه‌گرن به‌رانبه‌ر حكوومه‌ته گه‌نده‌ڵ و دیكتاتۆریه‌كانیان.
ئێمه به‌رده‌وام ده‌ست تێوه‌ردانى ئێرانمان له وو‌ڵاتى خۆمان دیتوه كه یارمه‌تى میلیشیا و گروپه توندڕه‌وه‌كان و تیرۆرسته‌كان ده‌دات به چه‌ك و پاڵپشتى لۆجیستى و دارایى و هه‌تا راگه‌یاندنیش. وه زۆر له سیاسیه عێراقیه‌كان دڵخۆشن به چاوپۆشى كردن له كاریگه‌رى ئێران وه هه‌تاكو بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆشیان دایده‌پۆشن.
ئه‌گه‌ر ئێمه سنوورێك بۆ ئه‌م كاریگه‌ریه دانه‌نێین ، ئه‌وا له‌مه‌ودوا ده‌بینین ئێرانێكى نوێ قسه به‌زمانى عه‌ره‌بى ده‌كات له‌سه‌ر خاكى عێراق وه له‌ژێر ناوى عێراق.
ئه‌م حكوومه‌ته‌ى ئێستا هیچ هه‌وڵێك ئه‌نجام نادات بۆ سنووردانان بۆ كاریگه‌رى ئێران له عێراق. ئه‌م حیزبه سیاسیانه‌ى كه‌وا له ده‌سه‌ڵاتن له عێراق به‌ته‌واوى له‌لایه‌ن ئێرانیه‌كانه‌وه دروست كراون و له ته‌هران پاره وه‌رده‌گرن . ئه‌م حیزبانه به‌شێوه‌یه‌كى كه‌لتورى و ئایدیه‌لۆجى و ئایینى په‌یوه‌ستن به ئێران. وه ئێمه ئه‌م گۆڕانكاریه نابینین كه ده‌مانه‌وێت به بوونى ئه‌م حیزبانه له ده‌سه‌ڵات.
پێویسته عێراقیه‌كان بڵێن به‌سه. خوێنى عێراقیه‌كان ده‌ڕژێت. ڕووباره‌كانمان پڕن له خوێن. كاتى ئه‌وه هاتووه ئێمه چى تر ئارام نه‌گرین و شتێك بكه‌ین بۆ گۆڕینى داهاتوومان.
ئێمه نامانه‌وێت شه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین- ئێمه پێشتر ئه‌نجامه كاولكاریه‌كه‌ى شه‌رى نێوان عێراق و ئێرانمان بینیوه. پێویسته ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كى هاوسه‌نگمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ رێزگرتنى دولایه‌نه ، به‌ڵام ئێمه ناتوانین ئه‌م شتانه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین به‌بێ بوونى خه‌ڵكێكى عێراقى یه‌كگرتوو كه كاریگه‌رى ده‌ره‌كى له‌سه‌ر ووڵاته‌كه‌مان ڕه‌ت بكه‌نه‌وه.
من ڕابه‌رایه‌تى ئه‌م رێگایه ده‌كه‌م ، به ئومێدى خوا ، به‌ڵام پێویسته هه‌موو عێراقیه‌ك ده‌نگى خۆى بخاته باڵ ده‌نگى من و هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت عێراقێكى سه‌ربه‌خۆ و ئازاد و ئاراممان هه‌بێت.
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ده‌رباره‌ى ڕۆلى ئایین له‌ناو حكوومه‌ت
ئایین لێره هه‌یه له‌وه‌ته‌ى خواى گه‌وره پێغه‌مبه‌ر و نێردراوه‌كانى ناردووه. له‌وه‌ته‌ى دیارده‌ى پێغه‌مبه‌ره‌كان به‌دیار كه‌وتووه ، پێغه‌مبه‌ره‌كان ئایینیان ئاماده كردووه و كه‌سانى شه‌رخوازیش هه‌وڵیانداوه بۆ مه‌رامى خۆیان به‌كاری بهێنن.
ئایین له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه بۆته ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان ، نه‌ك ته‌نها له عێراق به‌ڵكو له هه‌موو شوێنێك.
من ته‌واو دڵنیام له‌وه‌ى كه‌وا گه‌لى عێراق ته‌واو به ئاگان وه ده‌زانن كه‌وا خراپ به‌كارهێنانى ئایین له‌سه‌ر ده‌ستى سیاسیه‌كان بۆته هۆى ڕوودانى چه‌ندین كاره‌سات به‌درێژایى كات و به درێژایى مێژووى ئیسلامى.
ئیمام عه‌لى شه‌هید كرا له ده‌ر ئه‌نجامى خراپ به‌كارهێنانى ئایین له‌لایه‌ن كه‌سانى تره‌وه. چه‌ندین ئیمامى تر‌ى باشى ئیسلام و چه‌ندین شاعیرى گه‌وره‌ى ئیسلام و نووسه‌ر و فه‌یله‌سوف و كه‌سایه‌تى ڕۆشه‌نبیر له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانى خۆیانه‌وه كوژران كه بانگهێشتى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه‌وا حكوومه‌تى ئیسلامین و نوێنه‌رایه‌تى ئیسلام ده‌كه‌ن.
به‌كارهێنانى كارتى ئایین و تایفه‌گه‌رى بۆته هۆى بردنى كۆمه‌ڵگاى عێراقى به‌ره‌و شه‌ڕى ناوخۆ یان لێوارى شه‌رى ناوخۆ.
ئه‌م كه‌سانه‌ى كه‌وا بانگهێشت بۆ تایفه و تاقمه‌كانیان ده‌كه‌ن ، وه ئه‌وانه‌ى كه‌وا بانگهێشت بۆ ڕق و كینه‌ى تایفى و ئایینى ده‌كه‌ن وه به‌شێوه‌یه‌كى توندڕه‌وانه ئێمه دابه‌ش ده‌كه‌ن بۆ كۆمه‌ڵه‌ى " ئێمه " و " ئه‌وان". ئه‌وانه ناڵێن كه‌وا ئێمه ڕۆڵه‌ى هه‌مان نه‌ته‌وه‌ین ، وه ڕۆڵه‌ى هه‌مان خاكین وه هه‌مان قه‌ده‌ر و داهاتوومان هه‌یه.
ئه‌مانه ئه‌م كه‌سانه‌ن كه‌وا ده‌یانه‌وێت نه‌ته‌وه‌كانى عێراق پارچه پارچه بكه‌ن بۆ چه‌ند تایفه و هۆز و هه‌رێمى نه‌ته‌وه‌یى و كۆمه‌ڵه. ئه‌مانه گه‌وره‌ترین مه‌ترسین وه مه‌ترسیان له دوژمنى ده‌ره‌كى زیاتره.
من هیواى زۆرم هه‌یه به‌وه‌ى كه‌وا گه‌لى عێراق ئه‌مانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه وه گه‌لى عێراق په‌رله‌مانێك هه‌ڵده‌بژێرێت كه‌وا پێكهاتبێت له‌سه‌ر بنه‌ما نیشتیمانیه‌كان و دوور له گفتوگۆى تایفى و دوور له به‌كارهێنانى سیاسى ئایین.
بۆیه من داوا له هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌كه‌م كه‌وا ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگى من ، وه ئێمه به ئومێدى خوا ده‌توانین حكوومه‌تێكى به‌هێز و یه‌كگرتوو پێك بهێنین كه ئایین به‌كارناهێنێت له دژى خه‌ڵكى عێراق.
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین ده‌رباره‌ى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌رچاوه‌كان
ئه‌م شته‌ى كه‌وا زۆر توڕه‌م ده‌كات له بارودۆخى ئێستاى عێراق بریتیه له زاڵ بوونى حاله‌تى برسى بوونى گه‌لى عێراق. خه‌ڵك ڕێز و شكۆداریان ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر چونكه له‌ناو پاشماوه و زبڵدا ده‌ژین. ئه‌مه‌ش سه‌رپێچى كردنى شكۆمه‌ندى بنه‌ڕه‌تى مرۆڤه.
ئه‌مه كاره‌ساته خه‌ڵك له‌ووڵاتێكى وه‌كو عێراق كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت له برسان ده‌مرن.
ئه‌مه كاره‌ساته خه‌ڵك به‌هۆى تێنویه‌تى بمرێت له " وو‌ڵاتى نێوان دوو ڕووبار"
سه‌رت ده‌سورمێت ئه‌گه‌ر ببینى خه‌ڵكى به‌سرا چى ده‌خۆنه‌وه. ئاوى ده‌ریا باشتره له ئاوى به‌لۆعه‌كانى به‌سرا. له به‌سرا خه‌ڵك ئاوى ده‌ریا ده‌خۆنه‌وه. من باسى به‌سرا ده‌كه‌م كه دوو ڕووبارى تێدایه ، وه به به‌سراى شه‌ت و لعه‌ره‌ب ناسراوه كه 650 لقى ڕووباره‌كانی تێدابوو له‌گه‌ڵ چه‌ندین ملیۆن دار خورما كه ئێستا هه‌موویان له‌ناوچوونه.
هه‌ست به تووڕه‌یى ده‌كه‌یت كاتێك به‌ناو خاكى عێراقدا ده‌گه‌رێیت كه ڕۆژێك له ڕۆژان خاكى ده‌وڵه‌مه‌ندى ره‌ش ناسراو بوو به خاكى ڕه‌ش وه ئێستا ببینه چۆن بۆته بیابانێك و خاكه‌كه‌ى به‌هه‌وادا ده‌چێت وه‌كو ناوچه‌ی ره‌بیع ئه‌لخالی { وو‌ڵاتى سعودیا}.
عێراقیه‌كان پێویستیان به ژیانێكى باشتره و شایه‌نى ئه‌وه‌شن. ئێمه ووڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌ندین به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ى هه‌ژاره. ئه‌مه‌ش ئه‌م شته‌یه كه‌وا ده‌كات دڵت پڕ له گریان بێت.
عێراقیه‌كان گه‌لێكى كۆنن كه‌وا له سه‌ر خاكێكى فراوان و خاكی شارستانى و موعجیزه و پیاوانى ئاینى پیرۆز و پێغه‌مبه‌ر و سامان و شادى و خۆشى ده‌ژین.
گه‌وره‌ترین هیواى من ئه‌وه‌یه كه عێراقێكى نوێ ده‌بینین به‌دیار ده‌كه‌وێت ، وه سه‌رده‌مێكى نوێ ى عێراقێكى به‌هێزى گه‌شه‌سه‌ندوو دێته ئاراوه كه تێیدا هه‌موو عێراقیه‌كان به ئارامى و به شكۆمه‌ندى سوود له سامانه‌كانیان ده‌بینن ، كه تێدا به‌بێ مه‌ترسى له سه‌ر خاكى خۆیان ده‌ژین و ده‌توانن به ئارامى و به ئاره‌زووى خۆیان بۆ هه‌موو جیهان گه‌شت بكه‌ن.من هیوایه‌كى زۆرم به‌م داهاتووه هه‌یه. ئه‌گه‌ر هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگى من ، ئه‌وا به ئۆمێدى خوا ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌م داهاتووه دروست ده‌كه‌ین.





