ڤیدیۆی نیشاندراو
-
إياد جمال الدين السباق الى البرلمان
-
اياد جمال الدين إعلان ٤
بگه‌ڕێ
فيس بوك
كاندیده‌كان ئه‌حرار
ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین
ده‌رباره‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان
بزووتنه‌وه‌ی ئازاده‌كان بریتیه له حزبێكى زۆر نوێ له عێراق- كه ئه‌ندامه‌كانى سوونه و شیعه و كورد و توركمانن. ئێمه زیاتر بریتین له بزووتنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ى كه‌وا ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌ك كار بكه‌ن بۆ دووباره بیناتنانه‌وه‌ى عێراق نه‌وه‌ك حیزبێكى سیاسى. ئه‌م شته‌ى كه‌وا هاوبه‌شه له نێوانمان بریتیه له باوه‌ڕى ئێمه به مێژوو و چاره‌نووسى هاوبه‌ش له عێراق. ئێمه تێڕوانینێكى هاوبه‌شمان هه‌یه بۆ ژیانێكى خۆشگوزه‌ران بۆ هه‌ر هاووڵاتیه‌ك له ووڵاته‌كه‌مان. ده‌مانه‌وێت عێراقێك ببینین كه‌وا پڕ بێت له هیوا نه‌وه‌ك ترس ، وه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌وا هه‌ژارى و تیرۆر هه‌ڕه‌شه له هه‌موو عێراقیه‌كان ده‌كات نه‌وه‌ك ته‌نها له شیعه و سووننه یان كورد.
بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان بریتیه له بزووتنه‌وه‌یه‌كى میللى چونكه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌وا باشترین هیواى ئێمه له رێگه‌ی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌یه نه‌وه‌ك له رێگه‌ی ئه‌م سیاسیانه‌ى كه‌وا ئێمه‌یان له خشته برد به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و بێ تواناییان. سیسته‌مى سیاسى ئێمه داڕماوه. وه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌ده‌ستى خۆمان داهاتووى خۆمان بنیات بنێین ئه‌گه‌ر منداڵ بین یان گه‌وره ، یان ئافره‌ت یان پیاو وه‌یان له هه‌ر ئایین و تایفه‌یه‌ك بین. ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه كۆمان ده‌كاته‌وه گرنگتره له‌وه‌ى كه‌وا له‌یه‌كمان دوور ده‌خاته‌وه.
زۆر له سیاسیه‌كان ئێستا ده‌ڵێن كه‌وا ئه‌وان بۆ عیلمانیه‌ت و یه‌ك ڕیزى هه‌وڵ ده‌ده‌ن ، به‌ڵام ئایین و حكوومه‌ت بۆ مه‌رامه تایبه‌تیه‌كانى خۆیان به‌كار ده‌هێنن ، وه بازرگانى به گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن له پێناو پێگه سیاسیه‌كانیان وه به بنه‌ماكانیان له پێناو وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌کان جیاوازه. سه‌ركرده‌مان ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین هه‌میشه بۆ ئه‌م بنه‌مایانه هه‌وڵى داوه وه ژیانى خۆى خستۆته مه‌ترسى له پێناو ئه‌نجامدانى ئه‌م ئه‌ركانه. ئه‌یاد جه‌مال ئه‌لدین هه‌میشه پشتگیرى له یه‌كێتى نیشتیمانى و عێراقێكى یه‌كگرتوو كردووه.
ئامانجى بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان بریتیه له ڕزگار كردنى حكوومه‌ته‌كه‌مان له گه‌نده‌ڵى و ڕزگار كردنى ئایین له چنگى ده‌وڵه‌ت و كۆكردنه‌وه‌ى گه‌لى عێراقى له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ ڕزگار كردنى گه‌لى عێراقى له توندوتیژى و هه‌ژارى.
بۆچى پێویسته گه‌لى عێراقى ده‌نگ بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان بدات؟
ئێمه تاكه بزووتنه‌وه‌ی میللى راسته‌قینه‌ین بۆ گه‌لى عێراقی . یاساكانى ئێمه هه‌مووی ڕوون و ئاشكران و وه یه‌كسانى ته‌واوى تێدایه بۆ هه‌موو هاووڵاتیانى عێراقى به‌بێ گوێدانه ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و تائیفه و ته‌مه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژارى.
ئێمه تاكه كه‌سین كه‌وا به‌شێوه‌یه‌كى نه‌گۆر و هه‌میشه‌یى به‌رده‌وام دژى ئه‌م گه‌نده‌ڵیه وه‌ستاوین كه‌وا تووشى هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى ئێمه بووه ، وه ئێمه دژى كاریگه‌رى ئێران و توند‌و تیژى له شه‌قامه‌كان و نه‌بوونى هه‌لى كاركردن و كه‌مى قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان و نه‌بوونى كاره‌با و ئاوى خاوێن وه‌ستاوین. بوونى حكوومه‌تێكى شه‌فاف و به‌هێز و به‌رپرسیار له به‌رانبه‌ر خه‌ڵك گرنگترین خاڵه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى هه‌موو ئه‌م كێشانه.
حیزبى ئازاده‌كان بریتیه له تاكه حیزب كه‌وا پلانێكى هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ده‌ریایه‌ك له هه‌ژارى كه‌وا ده‌ورى شاره‌كانى ئێمه‌ى داوه. ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌ستور به‌شێوه‌یه‌كى باشتر جێ به‌جێ بكرێت به‌تایبه‌تى ئه‌م خاڵه‌ى كه ده‌ڵێت پێویسته هه‌ر فلسێكى سامانى نه‌وتى ئێمه به‌كار بهێنرێت بۆ پێشكه‌وتن و خزمه‌تى گه‌لى عێراق.
ده‌نگدان بۆ حیزبى ئازاده‌كان ده‌نگدانه بۆ حكوومه‌تێكى به‌هێز و یه‌كگرتوو كه بتوانێت ڕێوشوێنى گونجاو بگرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م كێشانه.
ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه دایت كه‌وا پێویسته عێراق به دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانى ئێرانى و ئه‌مریكى یان هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى ده‌ره‌كى ، ئه‌وا پێویسته ده‌نگ بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان بده‌یت.
ئه‌گه‌ر له‌و باوه‌ڕه دایت كه‌وا كاره‌سات بریتیه له‌وه‌ى كه‌سێك له وو‌ڵاتى دوو ڕووبار هه‌ست به تێنوێتى بكات وه پێویسته نه‌وتى عێراق یه‌كسه‌ر به‌كار بێت بۆ باشتر كردنى خزمه‌تگوزارى گشتى ، ئه‌وا پێویسته ده‌نگ بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان بده‌یت.
وه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به عێراقێكى یه‌كگرتوو و ئارام و عیلمانى و داهاتوویه‌كى هاوبه‌ش هه‌یه وه له‌و باوه‌ڕه دایت كه‌وا هه‌موو عێراقیه‌ك شیانى ئه‌وه‌یه به ئاشتى و لێبورده‌یى و ڕێزه‌وه بژیت ، ئه‌وا پێویسته ده‌نگ بۆ بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان بده‌یت.
كێ ده‌توانێت په‌یوه‌ندى به بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان بكات؟
بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان بریتیه له بزووتنه‌وه‌یه‌كى سیاسى یه‌كخه‌ر و گشتگیر كه پێشتر له عێراق نموونه‌ى نه‌بووه. هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت په‌یوه‌ندى به ئێمه‌وه بكات ئه‌گه‌ر له هه‌ر كوێ بێت. به‌ڵام تاكه مه‌رجى ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌بێت كه‌سێكى باش و راستگۆ بێت وه تاوانبار نه‌كرابێت به تاوانى دزى یان كوشتن. ئێمه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ناده‌ین ، به‌ڵكو ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین گه‌لى عێراق به‌یه‌كه‌وه كۆ بكه‌ینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى تایبه‌تى بۆ ئه‌م كاره‌سات و كێشانه‌ى كه‌وا كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر ئاو و كاره‌با و هه‌لى كاركردن له عێراق.
ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى ده‌مانه‌وێت ئافره‌ت بێته ڕیزى بزووتنه‌وه‌كه‌ى ئێمه. ئافره‌تانى عێراق مێژوویه‌كى پڕ سه‌روه‌ریان هه‌یه وه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه‌وا ئافره‌تان كلیلى داهاتووى عێراقن. ئافره‌تان هاوبه‌شى پیاوانن نه‌وه‌ك كۆیله‌ى ئه‌وان بن ، وه‌ئه‌گه‌ر رێگه‌یان پێ بده‌یت ڕۆڵى خۆیان به چاكى ببینن له بوارى فێركردن و چاودێرى ته‌ندروستى و یاسا و پیشه‌سازى ، ئه‌وا هه‌موومان سوودمه‌ند ده‌بین. ئێمه ته‌نها ده‌توانین سه‌ركه‌وین ئه‌گه‌ر هه‌موو بێنه ڕیزى ئێمه نه‌وه‌ك ته‌نها پیاوان ، به‌ڵكو هه‌موو كه‌سێك كه‌وا یارمه‌تى ووڵاته‌كه‌مان بدات.
هه‌روه‌ها گه‌نجان ڕۆلى تایبه‌تیان هه‌یه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى ئازاده‌كان. بێ كارى كێشه‌یه‌كه كه زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراقى گرتۆته‌وه وه یه‌ك له پێنجى خه‌ڵك بێكارن. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌م ڕێژه‌یه بریتى بێت له یه‌ك له‌سه‌ر سێ بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ى كه‌وا ته‌مه‌نیان له ژێر ته‌مه‌نى 30 ساڵى دایه. ئێمه ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسى په‌یدا بوونى نه‌وه‌یه‌كى گه‌نجانین كه‌وا هه‌ژار و بێ توانا و توڕه‌ن. وه پێویسته رێگه له‌م شته بگرین. ئێمه پێویستیمان به ڕێوشوێنى راسته‌قینه هه‌یه له بوارى كشتوكاڵ و به‌خێو كردنى ئاژه‌ڵ و پیشه‌سازى و په‌روه‌رده له پێناو گه‌راندنه‌وه‌ى گه‌نجان بۆ كاركردن له عێراق.
هه‌روه‌ها ئێمه له‌كاتى ته‌نگانه به هاناى عێراقیه‌كانه‌وه دێین. په‌یامى ئێمه بۆ چوار ملیۆن ئاواره‌ى عێراق بریتیه له‌وه‌ى " ئێمه پێویستیمان به ئێوه‌یه" . له‌وانه‌یه نه‌یانه‌وێت له‌كاتى ئێستادا بگه‌ڕێنه‌وه عێراق ، به‌ڵام هێشتا ده‌توانن وا بكه‌ن ده‌نگیان له‌م هه‌ڵبژاردنانه ببیسترێت. هێشتا ده‌توانن شه‌فافیه‌ت له دژى گه‌نده‌ڵى و ئه‌من و ئاسایش له دژى تایفه‌گه‌رى و عێراقێكى یه‌كگرتوو هه‌ڵبژێرن به‌هۆی ده‌نگدان بۆ حیزبى ئازاده‌كان.





